پارێزگای هەڵەبجە لە ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا پەیامێک بڵاودەکاتەوە.
پارێزگای هەڵەبجە، رایگەیاند، “خواستەکانی هەڵەبجە بریتین لە ئاوەدانی، تەبایی و دادپەروەری”.
دەشڵێت، “37ەمین ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە بەرز رادەگرین”.
سبەینێ 16ی ئازاری 2025، 37 ساڵ بەسەر کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا تێدەپەڕێت.
کیمیابارانی ھەڵەبجە یان کۆمەڵکوژیی ھەڵەبجە لە 16ی ئازاری 1988 روویدا لە کۆتایی رۆژەکانی جەنگی ئێران-عێراق، لەلایەن رژێمی بەعسی عێراقەوە کە شاری ھەڵەبجەی بە گازی کیمیایی کیمیاباران کرد، زیاتر لە پێنج هەزار ھاوڵاتیی کوردی بێتاوانی پێکھاتوو لە ژن و منداڵ و گەنج شەھیدکرد.
هەر لەو رۆژەدا رژێمی بەعس، 10 هەزار کەسی دیکەشی بریندارکرد، جگە لە ونبوونی چەندەھا منداڵ.
کیمیابارانکردن بە گازی کیمیایی بە گەورەترین تاوانی دژ بە مرۆڤ لە مێژووی مرۆڤایەتیدا دادەنرێت.