پۆلیسی ئەمریکا دەستگیرکردنی چەکدارێکی راگەیاند، کە پلانی کوشتنی چەند بەرپرسێکی کابینەکەی دۆناڵد ترەمپی داڕشتبوو.
میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، رۆژی دووشەممە پۆلیسی کاپیتۆڵ گەنجێکی دەستگیرکردووە، کە چەقۆیەک و مۆلۆتۆڤێکی پێبووە.
ئاشکراشیانکرد، تۆمەتبارەکە ناوی رایان ئینگلیشە و لە ماساچۆستسەوە هاتووە، پیلانی دانەوە وەزیری بەرگریی و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بکوژێت.
پێش چەند رۆژێکیش گەنجێک کە لە بیستەکانی تەمەنیدا بووە دەستگیرکرا کە لە تیکتۆک بانگەشەی کوشتنی ترەمپی کردبوو.