“خوێنشیرینەكەی نیوزلەندا” چووە كەژاوەی زێڕینەوە

سەرۆك وەزیرانی پێشووی نیوزلەندا كە خاوەن پاڵپشتییەكی جەماوەریی گەورەیە لە وڵاتەكەیدا هاوسەرگیری لەگەڵ هاوبەشەكەیدا كرد.

جاسیندا ئەردیرن، سەرۆك وەزیرانی پێشووی نیوزلەندا ئەمڕۆ لەگەڵ كلارك جیفۆرد-ی هاوبەشیدا چوونە كەژاوەی زێڕینەوە، ئەمەش پاش پەیوەندییەكی درێژ لەنێوانیاندا.

ئەردیرن (43 ساڵ) و جیفۆرد (47 ساڵ) لە ئایاری 2019 بۆنەی نیشانەكردنی نێوانیان ئاشكراكرد، بڕیاربوو هاوسەرگیرییەكەیان لە سەرەتای ساڵی 2022دا بێت، بەڵام ئاهەنگەكەیان دواخست بەهۆی رێكارەكانی مامەڵەكردن لەگەڵ ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئەوەی وایكرد نیوزلەندا كەمترین ژمارەی مردنی تیادا تۆماربكرێت.

ئەردیرن بووە سیمبولێكی جیهانی بۆ سیاسەتی لایەنگری چەپ و سەركردایەتیكردنی ژنان، لەدوای گرتنەدەستی پۆستی سەرۆك وەزیران لە ساڵی 2017دا تا كانونی دووەمی ساڵی رابردوو.

ئەردیرن كە منداڵە ساواكەی بردە كۆبوونەوەی نەتەوە یەكگرتووەكان، یەكێكە لەو تەنها دوو ژنەی لەمیانەی سەرۆكایەتیی وڵاتەكانیاندا منداڵیان بووە.

ئەردیرن لەماوەی شەش مانگی رابردوودا سێ زەمالەی خوێندنی لە زانكۆی هارڤارد بەدەستهێناوە. لە دواهەمین وتاریدا لە پەرلەمان بە جیفۆرد-ی پێشكەشكاری بەرنامەی تەلەفزیۆنی وت، “با دواجار هەوسەرگیری بكەین”.

كچی دوو هاوسەرە تازەكە لەئێستادا تەمەنی پێنج ساڵە.

بابەتی پێشتر

دوای تێپەڕبوونی ساڵ و نیوێک، هۆکاری گیانلەدەستدانی شاژنە ئێلیزابێس ئاشکراکرا

بابەتی دواتر

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و محەمەد شیاع سودانی ئاشکراکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆکەیەکی نیوزلەندی رفێندرا

گروپێکی چەکدار لە ئاسمانی ئیندۆنیزیا فڕۆکەیەکی نیوزلەندیان بە پێنج سەرنشینەوە رفاند و تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە. کریس هیبکینز…
Total
0
Share