زەماوەندی پیرشالیار لە هەورامانی تەخت دەستپێدەکات و ماوەی دوو بۆ سێ رۆژ دەخایەنێت.
زەماوەندی پیرشالیار، بۆنەیەکی مێژوویی و کۆمەڵایەتییە، لە هەورامانی تەخت (رۆژهەڵاتی کوردستان) لە نێوان دانیشتوانی پێنج گوندی ناوچەکەدا بە بەشداری سەدان هاوڵاتیی بەڕێوەدەچێت.
ساڵانە لە کۆتاییەکانی مانگی کانوونی دووەم زەماوەندی پیرشالیار دەستپێدەکات و ماوەی دوو بۆ سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.
لەم بۆنەیەدا، پیاوان بە جل و بەرگی رەسەنی کوردییەوە بەشداری لە بۆنەکەدا دەکەن و دوای نانخواردنی بەکۆمەڵ، دەست بە چالاکی و هەڵپەڕکێ و گفتووگۆی جۆراوجۆر دەکەن.