تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆکانی هەرێم بەڕێوەدەچێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڵاویکردەوە، لە ئەمڕۆوە بەستەرى تایبەت بە دروستکردنى ئەکاونت و بەشداریکردن لە خولى پەرەپێدانى تواناى زمانى ئینگلیزى لە زانکۆ حکومیەکانى کوردستان کارا دەبێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری خوازیارانى خولى زمانى ئینگیلزى دەکەین، کە لە ئەمڕۆوە بەستەرى تایبەت بە دروستکردنى ئەکاونت و بەشداریکردن لە خولى پەرەپێدانى تواناى زمانى ئینگلیزى لە زانکۆ حکومیەکانى کوردستان کارا دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسانەی دەیانەوێت بەشداریی تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی بکەن دەتوانن بە شێوەی ئۆنلاین بە زووترین کات خۆیان تۆمار بکەن و فۆرمەکە پڕ بکەنەوە.

بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکە کلیک لێرە بکە…

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی بەرامبەر خوێن و خۆڕاگریی خەڵکی خۆشەویستی قەڵادزێ و هەموو کوردستان وەفادارە

بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەرامبەر خوێن و خۆڕاگریی خەڵکی خۆشەویستی قەڵادزێ و هەموو کوردستان وەفادارە…
Total
0
Share