فوئاد حسێن: تائێستا هیچ هەڕەشەیەکمان لە ترەمپەوە بەرامبەر عێراق نەبیستووە

فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق

وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، “تائێستا هیچ هەڕەشەیەکمان لە ترەمپەوە بەرامبەر عێراق نەبیستووە”.

فوئاد حسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، “تا ئێستا هیچ هەڕەشەیەکمان لە ئیدارەی نوێی ئەمریکا بەرامبەر عێراق نەبیستووە”.

باسی لەوەشکرد،”پەیوەندییەکانمان لەگەڵ وڵاتانی رۆژئاوا بەهێزە، گەڕی پێنجەمی گفتوگۆی ستراتیژی لەگەڵ ئەمریکا فراوان دەبێت و چەند لیژنەیەک لەخۆدەگرێت”.

وتیشی،”باشترکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بنەمایەکی بنەڕەتییە، نێوەندگیریی عێراق لە نێوان سعودیە و ئێران کاریگەریی ئەرێنی لەسەر ناوخۆی عێراق هەبووە، ئاسایشی عێراق پەیوەستە بە ئاسایشی ناوچەکەوە”.

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ئەوەشی وت، “پەیوەندییە ئابورییەکانی عێراق لەگەڵ چین گەیشتووەتە 50 ملیار دۆلار”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share