هەبوونی پێستێکی تەندروست و گونجاو ئامانجی بەشێكی زۆری مرۆڤەکانە، هەربۆیە لەو چوارچێوەیەدا پسپۆڕانی بواری خۆراک، ئاماژە بەوە دەکەن، کە پێنج خۆراکی سەرەکی کاریگەریی گرنگی بۆ پاراستنی تەندروستیی پێستی مرۆڤ هەیە و پێست بەشێوەیەکی گونجاو و نایاب دەهێڵێتەوە.
ئاڤۆگادۆ: یەکێکە لەو خۆراکانەی رێژەیەکی باشی ڤیتامین C و E تێدایە، و دەبێتە هۆی شێدارکردنەوەی پێست و رێگری لە ووشکبوونی دەکات.
ماسی: جۆرەکانی ماسی بە گشتیی و ماسی سەلەمۆن بەتایبەتی، بەهۆی دەوڵەمەندبوونییان بە ڤیتامینەکان و ئۆمیگا سێ، یەکێکن لەو خۆراکانەی پارێزگاری لە تەندروستیی پێست دەکەن.
میوە پرتەقاڵییەکان: میوە پرتەقاڵییەکان بەگشتی کاریگەری ئەرێنی لە پاراستن و درەوشانەوەی پێستدا دەبینن بەهۆی هەبوونی بڕێکی باش لە ڤیتامین C، ئەوانیش بریتین لە پرتەقاڵ، گوێزەر، قەیسی، لالەنگی.
چای سەوز: چای سەوز بەهۆی پێکهاتەکانییەوە رۆڵێکی بەرچاوی هەیە بۆ تەندروستیی پێست.
پاقلەمەنییەکان: فاسۆلیا، نۆک، نیسک، لەو پاقلەمەنیانەن کە بەهۆی هەبوونی بڕێكی باشی پڕۆتین و بەهای خۆراکی تیایاندا پسپۆڕانی خۆراک بە گرنگی دەزانن پێست.