کارمەندانی نەخۆشخانەیەکی دهۆک بەهۆی پێنەدانی مووچەوە بایکۆتیان ڕاگەیاند

لە شاری دهۆک کارمەندانی نەخۆشخانەی لالاڤ بەهۆی وەرنەگرتنی مووچەکانیان بۆ ماوەی هەشت مانگ بایکۆتی دەوامیان کرد.

لە ڕاگەیەنراوی ئەو کارمەندانەدا هاتووە، “ژمارەمان 50 کارمەندە لە نەخۆشخانەی لالاڤ، ماوەی هەشت مانگە مووچەمان وەرنەگرتووە”.

ئەو کارمەندانە وەک ناڕەزایی بەرامبەر پێنەدانی مووچەکانیان ڕایانگەیاندووە، لە ئەمڕۆ شەممەوە بایکۆتی دەوام دەکەن تا کاتێک مووچەکانیان پێدەدرێت.

باسیان لەوەشکردووە، سەرەڕای پێنەدانی مووچە چەندین کێشەی دیکەیان هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فایزەر و مۆدێرنا تاقیکردنەوە لەسەر ڤاکسینەکەیان بۆ ڕوبەروبوونەوەی کۆرۆنا نوێیەکە دەکەن

میدیاکانی ئەمریکا، ئەمڕۆ سێشەممە 22ی کانونی یەکەم بڵاویانکردەوە ئەو ڤاکسینەی دژی ڤایرۆسی COVID-19 بەرهەمیانهێناوە، تاقیکردنەوەی لەسەردەکەن بۆ ئەو…
Total
0
Share