سێ خواردنەوەی باو زیادەڕۆییكردن لە خواردنەوەیاندا زیان بە ئێسكەكان دەگەیەنێت

د. مارگرێتا كۆرۆلۆڤا پسپۆڕی خۆراك دەڵێت، قاوە، شیر و خواردنەوە گازییەكان ئەگەر زیادەڕۆیی لە خواردنەوەیاندا بكرێت، زیان بە تەندروستیی ئێسكەكانی مرۆڤ دەگەیەنن.

ئەو پزیشكە ڕوسە لێكۆڵینەوەی لەبارەی كاریگەرییەكانی خواردنەوەی قاوە، شیر و خواردنەوە گازییەكانەوە كردووە و وەك خۆی دەڵێت، گەیشتووە بەو ئەنجامەی كە زیادەڕۆییكردن لە خواردنەوەیاندا گۆڕانكاریی بەسەر “pH”ی لەشدا دەهێنێت.

ڕوونیكردووەتەوە، هەرسێ خواردنەوەكە زۆر بەسوودن بۆ لەش، بەڵام بەو پێیەی لە جۆری ترشن، ئەگەر بە بڕی زۆر بخورێنەوە و لەگەڵ خۆراكی تفتدا هاوسەنگ نەكرێن و كەسەكە سەوزەی پێویست نەخوات، ئەوا كاریگەرییان لەسەر پتەویی ئێسكەكان دەبێت و لاوازیان دەكەن.

د. مارگرێتا كۆرۆلۆڤا ئاشكرایكردووە، خواردنەوەی قاوە هۆكارە بۆ ئەوەی جەستە كالیسیۆم و مەگنیسیۆم نەمژێت، بۆیە پێویستە پێش یاخود دوای نانخواردن بە ماوەیەكی درێژ بخورێتەوە.

لەبارەی خواردنەوە گازییەكان و ئاوی گازییەوە كۆرۆلۆڤا دەڵێت، ترشی فسفۆریان تیادایە و زۆر خواردنەوەیان زیان بە ئێسك و ددانەكان دەگەیەنێت.

بابەتی پێشتر

لە کەلار باوک و کوڕێک لە نیو کاتژمێردا گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

چێوە بۆ سەدر: وتارەكەت چەواشەكارانەیە و واز لە دەستبەسەرداگرتنی دەسەڵات و تاكڕەوی بهێنە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەتایەك بڵاوبووەتەوە.. پزیشكێك نیشانەكانی و چۆنیەتی خۆپاراستن رووندەكاتەوە

پەتایەكی نوێ بڵاوبووەتەوە و پزیشكێكی پسپۆر سەرەڕای روونكردنەوەی نیشانەكانی، رێنماییەكانی خۆپاراستنیش باسدەكات. دكتۆر زانیار ئاغال، پزیشكی پسپۆڕی بواری…
Total
0
Share