نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، “حەوت مانگە مامۆستایانی گرێبەست سێ مووچەیان وەرگرتووە”.
عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، حەوت مانگە مامۆستایانی گرێبەست سێ مووچەیان وەرگرتووە، واتە لە مانگی7ی 2024 تاوەکو مانگی 2ی 2025.
باسی لەوەشکرد، “210 رۆژە مامۆستایانی گرێبەست یەک ملیۆن و 200 هەزار دیناریان وەرگرتووە کە بەسەر رۆژەکاندا دابەشیبکەین دەکاتە رۆژی پێنج هەزار دینار، لە هیچ وڵاتێکی دواکەتوودا بەو شێوەیە مووچە نادرێت”.