رۆژی هەینی وەفدی هەرێم سەردانی بەغداد دەکات

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “رۆژی هەینی وەفدی هەرێم سەردانی بەغداد دەکات”.

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، “بڕیارە وەفدی هەرێم رۆژی هەینی داهاتوو جارێکی دیکە سەردانی بەغداد بکات”.

وتیشی، “ئەو پێشنیار و راپۆرتانەی دەبرێنە کۆبوونەوەی ئایندەی نێوان هەردوو وەزارەتی دارایی هەرێم و بەغداد بەرزدەکرێنەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ ئەوەی بڕیاری لەسەر بدات و ببێتە بنەمای رێککەوتن لەسەر لیستی مووچە و داهاتی نانەوتی لە هەرێمی کوردستان بۆ تەواوی ئەمساڵ”.

باسی لەوەشکرد، “لەدوایین کۆبوونەوە لەگەڵ وەفدی هەرێم لە بەغداد گفتوگۆی وردمان لەسەر بابەتەکان کرد، پێم وتن ئەگەر داهاتی ناوخۆتان بگەڕاندایەتەوە مووچەی مانگی 12 بەمجۆرەی لێنەدەهات”.

سۆران عومەر ئەوەشی خستەڕوو، “هەرێم لە ساڵی 2013ەوە یاسای بودجەی نییە و دەبێت ئێستا یاسای بودجە پەیڕەو بکات، ئەو رێنماییانەی ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێم لەسەر خەرجی و داهات بڵاویکردنەوە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە راسپێردراوە ئەوە بکات”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆ هاوڵاتییان لەبارەی گرێبەستی ئەلیكترۆنییەوە ئاگاداردەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە هاوڵاتییان لەبارەی گرێبەستی ئەلیكترۆنییەوە ئاگاداردەكاتەوە كە لە دوای 60 رۆژ خاوەندارێتیی ئۆتۆمبێلەكانیان بگوازنەوە. بەپێی راگەیەندراوێكی…
Total
0
Share