سۆران عومەر: مووچەی فەرمانبەران مەترسی لەسەر نییە و دادگای فیدراڵی زامنی کردووە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، “پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم مەترسی لەسەر نییە و لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە زامن کراوە”.

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا رایگەیاند، هەرچەندە لە کۆتاییەکانی مانگی نیسان نزیک دەبینەوە، بەڵام تاوەکو ئیستا حکومەتی هەرێمی کوردستان تەنها داهاتی ناوخۆی دوو مانگی ناردووە و ئەمەش ناڕەزایەتی عێراقی لێدەکەوێتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە زامن کراوە و هیچ مەترسییەکی لەسەر نییە، هەربۆیە گۆڕانکاری لە بودجەدا کاریگەریی لەسەر دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دروستناکات.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو بڕە پارەیەی حکومەتی هەرێم رادەستی بەغدادی کردووە، بریتیبووە لە 51 ملیار و 48 ملیار دینار بۆ داهاتی دوو مانگ، هەرچەندە بڕەکە ناڕەزایەتی عێراقی لێدەکەوێتەوە بەڵام بەهۆی نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە، ئەگەری هەیە چاوپۆشی لە هەندێک وردەکاری بکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی:‏ هێزە ئەمنییەكانم ڕاسپاردووە بۆ دەستگیركردنی ‏ بكوژەكەی چەمچەماڵ و هەر كەسێك كە داڵدەی دابێت

جێگری سەرۆكی سەرۆك وەزیرانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، “هەموو هێزە ئەمنییەكانم ڕاسپاردووە بە زووترین كات بكوژی ئەندامانی خێزانەكەی چەمچەماڵ، بەهەر…
زیاتر ببینە

لە قەڵادزێ کەسێک دەستگیرکرا وێنەی کچێکی بڵاوکردووەتەوە و پارەی لێوەرگرتووە

پۆلیسی ڕاپەڕین تۆمەتبارێکی دەستگیرکرد کە وێنەی نەشیاوی کچێکی بڵاوکردووەتەوە و لەبەرامبەر پارەدا سڕیوییەتیەوە، دوای دەستگیرکردنیشی دانیناوە بە تاوانەکەیدا.…
Total
0
Share