هەڵگرانی بڕوانامە باڵاكان داوای دامەزراندن دەكەن

هەڵگرانی بڕوانامە باڵاكان لە هەولێر گردبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامدا و داوای دامەزراندن دەكەن.

لە گردبوونەوەكەدا راگەیەندراوی هەڵگرانی بڕوانامە باڵاكان خوێندرایەوە و تیایدا هاتووە، بە نوێنەرایەتی سەرجەم هەڵگرانی بڕوانامەكانی (ماستەر و دكتۆرا)ی دانەمەزراو لە هەرێمی كوردستاندا داواكارییان بۆ سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەوەیە كە بەپێی یاسای ژمارە (59)ی ساڵی 2017ی حكومەتی ناوەندی و ئەنجومەنی نوێنەران، ماف دراوە بە خاوەن بڕوانامە باڵاكان بۆ دامەزراندنیان.

هەڵگرانی بڕوانامە باڵاكان وەك خۆیان دەڵێن ژمارەیان نزیكەی 500 كەس دەبێت، روونیدەكەنەوە، حكومەتی هەرێم پشتبەست بە هەمان بڕیاری ساڵی 2017 و بڕیاری خۆی ژمارە 170 داوایكردووە ئەنجومەنی راژەی هەرێم لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق تایبەت بە دامەزراندنی ئەوان و سێ یەكەمەكان كۆببێتەوە، بەڵام دوای دوو ساڵ بەسەر ئەو بڕیارەدا هێشتا هیچ هەنگاوێكی لێپرسراوانە و كرداری لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی خوێندنی باڵاوە نەنراوە.

لە راگەیەندراوەكەدا داواكرا، هەلی دامەزراندنیان “بەبێ جیاوازی” بۆ بڕەخسێندرێت و، كاری پێویستی لەسەر بكرێت پێش پەسەندكردنی خشتەی بودجەی ئەمساڵ.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەر هەنگاو و پرۆژەیەک لە خزمەتی خەڵکە خۆشەویستەکەماندا بێت یەکێتی لەگەڵیدا دەبێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی…
زیاتر ببینە

رێبوار تەها: كۆمپانیا بیانییەكان لە كەركوك دەستیان بە وەبەرهێنان كردووەتەوە

پارێزگاری کەرکوک، رایگەیاند، كۆمپانیا بیانییەكان لە كەركوك دەستیان بە وەبەرهێنان كردووەتەوە. رێبوار تەها، پارێزگاری كەركوك، رایگەیاند، ژمارەیەك لە…
Total
0
Share