ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی فوئاد حسێن و هاکان فیدان

 ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی وەزیری دەرەوەی عێراق و  وەزیری دەرەوەی تورکیا خرایەڕوو.

ئەمڕۆ یەکشەممە، دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکەیان، هەریەکە لە فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان خستەڕوو.

فوئاد حسێن، رایگەیاند “پانتاییەکی فراوان لە نێوان تورکیا و عێراقدا بۆ کاری هاوبەش هەیە بەتایبەت لە بوارەکانی وزە، ئابوری، بازرگانیدا و پەیوەندییەکانمان پەرەپێدەدەین”.

هاوکات، هاکان فیدان رایگەیاند، “ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەمان جەختکردنەوە بووە لە بەهێزبوونی زیاتری پەیوەندییەکانمان لەگەڵ عێراقدا، بەتایبەت لەرووی ئاسایش و ئابورییەوە چونکە سەقامگیربوونی عێراق واتەی سەقامگیربوونی تورکیا دەگەیەنێت”.

ئاماژەی بەوەشدا، قەبارەی ئابوریمان لەگەڵ عێراقدا 20 ملیار دۆلار دەبێت و هەوڵدەدەین قەبارەکەی زیاتر بکەین و بەربەستەکان کەمتربکەینەوە.

دەشڵێت، ئەمڕۆ لەگەڵ لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆدەبینەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنفلۆنزای باڵندە لە ناوچەیەکی دیکەی عێراق تۆمارکرا

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سەڵاحەدین بڵاویکردەوە، ژمارەیەک باڵندە لە رۆژئاوای قەزای تکریت مرداربوونەتەوە. موعەمەر عەبدولمحسن بەڕێوەبەری تەندروستیی سەڵاحەدین رایگەیاند، زانیارییمان…
Total
0
Share