پاش ئەوەی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی باجی %20ـی کارتەکانی مۆبایل و ئینتەرنێت، باس باسی دابەزینی نرخی ئەو کارتانەیە.
شارەزایەکی یاسایی بە میدیاکانی عێراقی ڕاگەیاند، پێشتر کە کارتێکی 10 هەزار دیناریی مۆبایلت دەکڕی، بەهۆی ئەو باجەوە بە نزیکەی 11 هەزار دینار بوو، بەڵام ئێستا کاتێک باجەکە لادەبرێت، دەبێت نرخی فرۆشتنی کارتەکە بە هاوڵاتییان بگەڕێتەوە بۆ نرخی ڕاستەقینەی خۆی کە لەسەر کارتەکە نووسراوە، (بۆ نموونە کارتی 10 هەزاری بە 10 هەزار دینار یان زۆر نزیک لەو نرخە بفرۆشرێت).
وتیشی، هەرچەندە بڕیارەکە لە ڕووی یاساییەوە دەرچووە، بەڵام جێبەجێکردنی لە بازاڕدا پێویستی بە ماوەیەک دەبێت تا وەزارەتی گەیاندن و کۆمپانیاکانی پەیوەندی بە ڕەسمی نرخە نوێیەکان دەسەپێنن و بریکارەکانی فرۆشتن و دوکاندارەکان پێوەی پابەند دەبن.