ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەو فەرمانبەرانەی ئەمساڵ خانەنشیندەكرێن 12 مووچەیان پێدەدرێت.
سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق، ئەو فەرمانبەرانەی حکومەت کە بڕیاری خانەنشینبوون دەیانگرێتەوە 12 مووچەیان پیدەدرێت.
وتیشی، ئەو 12 مووچەیە بریتییە لە پاداشتی کۆتایی خزمەت و فەرمانبەرانی خانەنشینبوو و کۆتا مووچەیان لێکدانی 12 دەکرێت.
چەند رۆژێك لەمەوبەر، حكومەتی هەرێم بڕیاریدا گۆڕانكاری لە تەمەنی خانەنشینان بكات و هەر فەرمانبەرێك تەمەنی بگاتە 60 ساڵ خانەنشیندەكرێت.