ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران: لەپێناو چارەسەری کێشەکانی هەرێم و بەغداد کۆدەنگی لەسەر تێپەڕاندنی هەمواری یاسای بودجە دروستبووە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد کۆدەنگی لەبارەی تێپەڕاندنی هەمواری یاسای بودجە دروستبووە و بەم نزیکانە دەنگی لەسەر دەدرێت.

جەواد یەساری ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد کۆدەنگی لەبارەی تێپەڕاندنی هەمواری یاسای بودجە دروستبووە و لەدوای کۆتاییهاتنی پشووی مانگی رەجەب دەخرێتە بەرنامەی کاری ئەنجومەنی نوێنەران و دەنگی لەسەردەدرێت.

وتیشی، ناردنی خشتەی بودجە لە حکومەتەوە بۆ پەرلەمان دواکەوتووە، پێویستە پەلەبکرێت لە ناردنی و پەسەندکردنی.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share