ساڵی رابردوو 700 هەزار تۆن خورما هەناردەی دەرەوە کراوە

وەزیری کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، ساڵی رابردوو 700 هەزار تۆن خورما لە عێراقەوە هەناردەی دەرەوە کراوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، عەباس مالیکی، وەزیری کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، لە ساڵی رابردوودا بە قەبارەی 700 هەزار تۆن خورما لە عێراقەوە هەناردەی وڵاتانی دەرەوە کراوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، زیادکردنی ئاستی هەناردەکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان لەپێناو بەهێزکردن و فرەچەشنکردنی ئابوری عێراقدایە.

هاوکات، لەکۆبوونەوەی نێوان شاندێكی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق و چەند کۆمپانیایەکی کشتوکاڵی ئەڵمانیدا، چەند داتا و راپۆرتێکی کشتوکاڵی خراوەتەڕوو، کە یەکێک لەوانە تایبەتبووە بە ئاستی هەناردەکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی عێراق بۆ دەرەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری پێشمەرگە بۆ نزار ئامێدی: بەهیوام دەستبەکاربوونتان ببێتە هەوێنی یەکڕیزی گەلی کورد

وەزیری پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، متمانەبەخشین بە ئێوە لەم قۆناغەدا، بەرپرسیارێتییەکی گەورەیە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان. شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە،…
Total
0
Share