بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێك بڵاودەكاتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە ساڵڕۆژی شەهیدبوونی مامەریشە و هاوڕێكانی (شەهید سەردار و شەهید موحسین) پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “شەهید مامەریشە مێژوویەك بوو لە ئازایەتی و چۆكدانەدان و ورەی شۆڕشی نوێی كورد و كوڕانی یەكێتی”.

لە پەیامەكەیدا هاتووە، لە چلەمین ساڵڕۆژی شەهیدبوونی مامەریشە و هاوڕێكانی (شەهید سەردار و شەهید موحسین) سەری رێز و خۆشەویستی بێپایانمان لەبەردەم رۆحی نەمریان دادەنەوێنین.

سەرۆكی یەكێتی دەشڵێت، “شەهید مامەریشە، ئەفسانەی ژیانی پێشمەرگەیەتی خەباتی رزگاریخوازی گەلی كوردە كە مێژوویەك بوو لە ئازایەتی و چۆكدانەدان و ورەی شۆڕشی نوێی كورد و كوڕانی یەكێتی”.

لە كۆتایی پەیامەكەیدا هاتووە، “بەدڵنیاییەوە بۆ هەمیشە قوربانیدان و خوێنی رۆڵەكانمان بەرزترین بەهای هەیە و بە شوێنپێیاندا هەنگاودەنێین لەپێناو سەرفرازیی گەل و نیشتمانەكەمان، درود و سڵاو لە گیانی پاك و نەمری شەهید مامەریشە، هاوڕێكانی و سەرجەم شەهیدانی گەلەكەمان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانی كوردستان دانیشتنەكانی دەستپێدەكاتەوە

په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنەكانی دەستپێدەكاتەوە و ڕۆژی پێنجشەممە خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ دوو پڕۆژه‌یاسا ئه‌نجامده‌درێت بەپێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی په‌رله‌مانی كوردستان، د.…
Total
0
Share