پزیشکێکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی قژ، بەناوی دکتۆر ئۆلگا کۆخاس هۆکاری رووتانەوەی سەری پیاوان و هەڵوەرینی قژی خانمان ئاشکرادەکات و باس لەوە دەکات قژ گرنگییەکی زۆری هەیە لە دەرکەوتندا و لەدەستدانی بۆ زۆرێک بابەتێکی ترسناکە.
ئەو پزیشکە ئاماژە بەوە دەکات، بەهۆی هۆڕمۆنی تێستۆستیرۆن، قژی پیاوان پێشوەختە هەڵدەوەرێت، کاتێکیش لە تەمەنی 25 ساڵیدا ئەمە روودەدات، بۆ نموونە مرۆڤ دەبێت بیر لە بوونی ناتەواوی کارکردنێک بکاتەوە، ئەم بابەتەش پەیوەندی بە سیستمی هۆرمۆنی تێستۆستیرۆنەوە هەیە.
سەبارەت بە خانمان دەڵێت، ئەگەر وا دابنێین کە جینات هۆکارە، ئەوا جیاوازییەکەی هەیە لەم بابەتەدا چونکە جیاوازی هەیە لە جیناتی کەسێک بۆ یەکێکی دیکە، منداڵان لە تەمەنی نزیکەی 6 بۆ 8 ساڵیدا، دەست بە هەڵوەرین دەکات، ئەمەش دایک و باوکی زۆر نیگەران دەکات، بەڵام لە راستیدا ئەمە ئەو ساتەیە کە قۆناغی گەشەکردن کۆتایی دێت و قۆناغی هەڵوەرین دەست پێدەکات و دواتریش قژی نوێ لە شوێنی دروستدەبێتەوە.
بە وتەی ئەو، دەتوانرێت قۆناغی گەشەکردن کورتببێتەوە یان درێژبکرێتەوە بەپێی هۆکارە کاریگەرەکانی وەک، گۆڕانکاری لە ئاستی هۆرمۆنەکان، تێکچوونی سوڕی خوێن، بوونی فشاری دەروونیی گشتی یان کێشەی دەمارەکان.
هاوکات ئاماژە بەوەشدەکات، چاودێری و پاراستنی درووستی قژ کاریگەری لەسەر گەشەکردنی دەبێت.