هاوردەکردنی تەماتە لە دەرەوەی وڵاتەوە قەدەغەکرا

وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لەسەر داواکاریی جوتیارانی ناوەراست و خوارووی عێراق بریاڕدرا بە قەدەغەی هاوردەکردنی بەرهەمی تەماتە لە دەرەوەی وڵاتەوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم، ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەک لەنێوان، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و تیمی یاوەری لەگەڵ بەرێوەبەری گشتیی پلاندانان لە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق و سەرۆک و ئەندامان و جوتیارانی کۆمەڵەی کشتوکاڵی زوبێر لە پارێزگای بەسرە و نوێنەری جوتیارانی دەڤەری پێنجوێن کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، لەپێناو پاڵپشتیی جوتیاران و ساغکردنەوەی بەرووبوومەکانیان، بڕیاردرا بە قەدەغەکردنی هاوردەی بەرهەمی تەماتە لە دەرەوە بۆ ناو هەرێم، بەهۆی پێگەیشتنی بەرهەمی تەماتەی جوتیارانی ناوەراست و خوارووی عێراق و کارکردن بە رۆژمێری هاوبەشی کشتوکاڵیمان لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق‌.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەسوکاری منداڵانی تووشبووی ئۆتیزم ئاگاداردەکرێنەوە

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ گشتیی‌ چاودێری ‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایەتیی سلێمانی ئاگاداری کەسوکاری منداڵانی تووشبووی ئۆتیزم دەکاتەوە سەردانیان بکەن بە مەبەستی پڕکردنەوەی…
Total
0
Share