لە کەرکوک باوكێک بە فیشەک کوڕەکەی بریندارکرد

لە گەڕەکی شۆڕیجەی کەرکوک باوکێک دەستڕێژی گولـلەی لە کوڕەکەی کرد و برینداری کرد.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، بەرەبەیانی بەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی شۆڕیجەی کەرکوک باوکێک دەستڕێژی گولـلەی لە کوڕەکەی کردووە و برینداری کردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، رووداوەکە لە نزیک ماڵی فەرماندەیەکی پۆلیسی کەرکوک روویداوە، دوای رووداوەکە راستەوخۆ تۆمەتبارەکە لەلایەن پاسەوانانی ماڵەکەوە دەستگیرکراوە و رادەستی بنکەی پۆلیسی ئازادی کراوە.

ئاشکراشیکرد، کوڕەکە دوو فیشەکی بەرکەوتووە و لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێریدایە، لێکۆڵینەوە لەگەڵ باوکەکە بەردەوامە و تا ئێستا هۆکاری رووداوەکە نەزاندراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەپەگە بەرپرسیارێتیی خۆی لە هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی سەربازیی ئامەد ڕاگەیاند

هەپەگە ڕایدەگەیەنێت، هێرشەكەی شەوی ڕابردووی سەر فڕۆكەخانەی سەربازیی ئامەد لەلایەن هێزەكانیانەوە ئەنجامدراوە. ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی…
Total
0
Share