وەزیری نەوتی عێراق باس لە کاریگەریی گرێبەستی نەوت لەگەڵ بریتیش پترۆلیۆم دەکات

حەیان عەبدولغەنی، جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری نەوت رایگەیاند، گرێبەستی نەوت لەگەڵ کۆمپانیای بریتیش پترۆلیۆم بەمەبەستی وەبەرهێنانە لە چوار کێڵگەی باکوور بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنان.

حەیان عەبدولغەنی باسی لەوەشکرد، ئامانجیانە ئاستی بەرهەمی غاز و سوودوەرگرتن لێی زیادبکەن هاوکات لەگەڵ زیادکردنی بەرهەمی نەوتدا کە ئێستا زیاتر لە 300 هەر بەرمیلی رۆژانە لەو چوار کێڵگە نەوتییە بەرهەم دەهێندرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بە گوێرەی رێککەوتنی نێوان کۆمپانیای نەوتی باکوور و کۆمپانیای بریتیش پترۆلیۆم ئاستی بەرهەم لەو کێڵگانە زیاددەکرێت بۆ 500 هەزار بەرمیلی رۆژانە و سوود لە غازەکەشی وەردەگیرێتەوە و دەگۆڕێتەوە بۆ غازی وشک بۆ ئەوەی بۆ وێستگەکانی کارەبا دابینبکرێتەوە.

روونشیکردەوە، واژۆکردنی گرێبەستەکە لە هەفتەی یەکەمی مانگی شووباتەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و دەشڵێت، “عێراق پێویستی بە غاز هەیە بۆ دابینکردنی سوتەمەنی بۆ وێستگەکان”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share