نەوتی سپی گەیشتە سلێمانی و بەرمیلێک بە 60 هەزار دینار دابەشدەکرێت

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دوێنێ بڵاویکردەوە، یەکەمی کاروانی نەوتی سپی لە وەزارەتی نەوتی عێراقی گەیشتە پاریزگای سلێمانی و بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانیش باس لەوەدەکات، بڕی 20 ملیۆن لیتر نەوت بۆ پارێزگای سلێمانی و بڕی 5 ملیۆن لیتر نەوتیش بۆ پارێزگای هەڵەبجە دابینكراوە.

محەمەد حەسیب، بەڕێوبەری نەوت و كانزاكانی سلێمانی بە میدیای رەسمیی یەکێتی راگەیاندووە، لە ئێستادا نەوتەكە گەیشتووە و بۆ پارێزگای سلێمانی بڕی 20 ملیۆن لیتر و پارێزگای هەڵەبجەش بڕی 5 ملیۆن لیتر نەوت دابینكراوە.

بە گوێرەی قسەی محەمەد حەسیب، هەر بەرمیل نەوتێک بە 60 هەزار دینار بە هەر خێزانێک دەدرێت.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدراڵ تەنها رەزامەندیی لەسەر 19%ی پشکی هەرێم لە نەوتی سپی داوە و ئەو بڕە نەوتەی گەیشتووەتە هەرێم سەرەتا بەسەر خێزانەكانی هەردوو پارێزگاكە لە ناوچە شاخاوییەكان دابەشدەكرێت

ئەمڕۆش وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان ئەمڕۆ ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا زیاتر لە 258 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر نزیکەی ملیۆنێک و 300 هەزار خێزان دابەش کراوە و دەکاتە رێژەی نزیکەی 94% کۆی نەوتی دابەشکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەوڵەت باخچەلی: با مافی هیوا بە ئۆجـ.ـەلان بدرێت و دەمیرتاشیش بگەڕێتەوە ماڵەوە

دەوڵەت باخچەلی رایدەگەیەنێت، تورکیای بـ.ـێتیرۆر ئامانجی ئێمەیە، کورد تەنیا پـ.ـەکـ.ـەکە و یـ.ـەپـ.ـەگـ.ـە نییە. دەوڵەت باخچەلی، سەرۆكی بزووتنەوەی نەتەوەپەرەستی…
زیاتر ببینە

هەردی سەڵاح: ئەقڵیەتی چەند کەسێکی ناو خێزانێک پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتیان پەکخستووە

هەردی سەڵاح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەقڵیەتی چەند کەسێکی ناو خێزانێک لە حزبێکی سیاسی، پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی…
Total
0
Share