کارکردن لە دروستکردنی سێ خوێندنگەی سلێمانی دەستیپێکردەوە

پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، لەسەر بودجەی وەبەرهێنان ڕەزامەندی دراوە بۆ دەستپێکردنەوەی کارکردن لە سێ خوێندنگەدا بە بڕی زیاتر لە 873 ملیۆن دینار.

خوێندنگەکان کە پێشتر کارکردن تێیاندا وەستابوو، دەکەونە گەڕەکەکانی قولەرەیسی و هۆمەرەکوێر و بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی دارایی ئەو بڕەپارەیە بۆ سێ خوێندنگە دابینکراوە بە مەرجی ئەوەی کارەکانیان تەواوبکرێت، ئەگەرچی ئەوە پارەی تەواوی پڕۆژەکان نییە.

ئەو بڕە پارەیە کە دەکاتە 873 ملیۆن و 540 هەزار دینار دەکاتە خەرجکردنی ٪65 ی کۆی پارەی دانراو بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکان و وەزارەتی دارایی بە کۆمپانیاکانی جێبەجێکاری ڕاگەیاندووە، کە دەبێت پڕۆژەکان تەواو بکرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە: هەر خوێندکارێک لە پۆلدا ئامادە نابێت دەتوانێت سوود لە خوێندنی ئەلیکترۆنی وەربگرێت

وەزارەتی پەروەردەوەی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە 29ی ئازاری 2026، دەوامی ناوەندەکانی خوێندنی حکومی، ناحکومی و نێودەوڵەتی دەستپێدەکاتەوە،…
Total
0
Share