پەیامێك لە بافڵ جەلال تاڵەبانی-یەوە

سەرۆكی یەكێتی پیرۆزبایی رۆژی دادی عێراق دەكات و رۆڵی سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەری لە پتەوكردنی دەسەڵاتی دادوەری و پاراستنی مافەكان بەرزدەنرخێنێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەیامێكدا رایگەیاند، لە رۆژی دادی عێراق، بەوپەڕی پێزانینەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی دەسەڵاتی دادوەری و سەرجەم دامەزراوەكانی دەكەین، كە لە چەسپاندنی یاسا و دادپەروەریدا بوونەتە كۆڵەكەیەكی سەرەكی.

بافڵ جەلال تاڵەبانی پیرۆزبایی لە فایەق زێدان سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەری-ش دەكات و تیایدا هاتووە، رۆڵی بەردەوامی لە پتەوكردنی دەسەڵاتی دادوەری لەپێناو خزمەتكردنی گەل و وڵات و پاراستنی سەقامگیری لە عێراق و پاراستنی مافەكان بەرزدەنرخێنین.

دووپاتیشیدەكاتەوە، “لەم رۆژەدا بە شانازییەوە لەو دەسەڵاتە سەنگینە دەڕوانین لە پێشكەشكردنی رۆڵێكی نیشتمانیی و پیشەیی”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شاخەوان عەبدوڵا: گفتوگۆكان لەبارەی مووچەوە قۆناغی زۆرباشیان بڕیوە و سبەی لە بەغداد بەردەوامدەبن

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، گفتوگۆكان قۆناغی زۆر باشیان بڕیوە و سبەی لە بەغداد كۆبوونەوەكان بەردەوامدەبن بۆ…
Total
0
Share