بەرگریی شارستانیی هەرێم چەند رێنماییەکی بۆ وەرزی بەهار بڵاوکردەوە

بەرگریی شارستانیی هەرێم چوار رێنمایی بۆ وەرزی بەهار بڵاوکردەوە و دەڵێت، گرنگە هاوڵاتییان رەچاویان بکەن.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لەگەڵ نزیکبوونەوەمان لە نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی کە دەستپێکی وەرزی بەهارە، کەشوهەوا فێنک دەبێت و، دەشتودەرەکان لەبار و سەوز دەبن بۆ گەشتکردن و بەسەربردنی کات لەنێو سروشت.

دەشڵێت، لەپێناو سەلامەتیی خۆتان و دەوروبەرتان، گرنگە رەچاوی ئەم رێنماییانەی بەرگریی شارستانی بکەن بۆ وەرزی بەهار:

– مەترسییەکانی ئاگر: لەکاتی چوونەدەرەوە بەمەبەستی کاتبەسەربردن، نابێت لە شوێنی وشک، یاخود نزیک لە پووش و پەڵاش ئاگر هەڵبکرێت، هەروەها دڵنیاببەوە لەوەی لەدوای خۆت بەتەواوی ئاگرەکە بکوژێنیتەوە.

– سەلامەتیی رێگاوبان: بەهۆی بارانی بەخوڕی بەهاران، رێگاوبانەکان خلیسک دەبن، بۆیە بەوریاییەوە شۆفێری بکەن و بەتەواوی رەچاوی رێنماییەکانی هاتوچۆ بکەن.

– ئاگاداری مێروو و خشۆکەکان بن: بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە وەرزی بەهار، مێرووە زیانبەخش و گیانەوەرە خشۆکەکان لە وەرزی متبوون دێنەدەرەوە و لەکاتی چوونەدەرەوە بۆ نێو سروشت، یاخود شاخەوانی، پێویستە بەوریاییەوە هەڵسوکەوت بکەن.

– ئاگاداری بەنزین و سووتەمەنی بن: نابێت لەکاتی چوون بۆ گەشت و سەیران، بەنزین لەنێو بوتڵی ئاو هەڵبگریت، چونکە منداڵان ناتوانن جیاوازیی لەنێوان ئاو و بەنزیندا بکەن و بەهۆیەوە ساڵانە چەندین رووداوی نەخوازراو روودەدات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی تیمێك بۆ پەیڕەوكردنی سیستمی یەكپەنجەرە پێكدەهێنێت

شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، چۆنییەتی جێبەجێكردنی سیستمی یەكپەنجەرە تاوتوێدەكات و تیمێكی تایبەت بۆ ئەو مەبەستە پێكهێندراوە. بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی…
Total
0
Share