هاتوچۆی سلێمانی: شەقامەکان موڵکی گشتیین و نابێت بۆ بەرژەوەندیی تاکەکەسی بەکاربهێنرێن

هاتوچۆی سلێمانی، رایدەگەیەنێت، “شەقامەکان موڵکی گشتیین و نابێت بۆ بەرژەوەندیی تاکەکەسی بەکاربهێنرێن”.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سەرجەم فرۆشگا، مارکێت، دەرمانخانە و هەموو ئەو لایەنانەی کە قووچەکی فسفۆڕی یان هەر هێمایەکی دیکە لە شەقامەکانی بەردەم شوێنی کارەکانیان دادەنێن بەمەبەستی تایبەتکردنی ئەو شوێنانە بۆخۆیان ئاگاداریان دەکەین کە شەقامەکان موڵکی گشتیین و نابێت بۆ بەرژەوەندیی تاکەکەسی بەکاربهێنرێن و کارێکی نایاساییە.

دەشڵێت، بۆ ئەم مەبەستە لە سبەینێ سێشەممەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی زیادەڕەویی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لێپێچینەوە لەو لایەنانە دەستپێدەکات.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی سلێمانی شوێنێکی لە فامیلی مۆڵ داخست کە بەرواری سەر کاڵاکانی ساختەکردووە

قائیمقامییەتی سلێمانی بەهۆی فرۆشتن و ساغکردنەوەی کاڵا و کەلوپەلی ماوە بەسەرچوو، هەروەها ساختەکردنی بەرواری سەر کاڵاکان و درێژکردنەوەی…
Total
0
Share