نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست: داوا دەکەین شوێنی فەرمانبەرە خانەنشینەکان بە مامۆستای لادراو پڕبکرێتەوە

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست، رایگەیاند، “داوا لە وەزارەتی پەروەردە دەکەین شوێنی فەرمانبەرە خانەنشینەکان بە مامۆستای لادراو پڕبکاتەوە”.

عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، “هەفتەی داهاتوو 10 هەزار مامۆستا و فەرمانبەری پەروەردە خانەنشین دەبن، ئەوەش باشترین هەلە بۆ دامەزراندنی سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژی بەزۆر لادراو”.

باس لەوەش دەکات، “داوا لە وەزارەتی پەروەردە دەکەین لە شوێنی ئەو فەرمانبەرانەی خانەنشین دەبن مامۆستای وانەبێژی لادراو دابنێت”.

بەپێی بڕیارێکی حکومەتی هەرێم، فەرمانبەران لە تەمەنی 60 ساڵی خانەنشین دەکرێن کە پێشتر بە 63 ساڵی خانەنشین دەبوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەنگۆی ئاردە ژەهراوییەکە لە هەولێرە و لە سنووری سلێمانی بۆ دڵنیابوون بەدواداچوون دەکرێت

  بەڕێوەبەری دروستکردن و دانەوێڵەی سلێمانی و سەرۆکی لیژنەی ئاشەکانی سلێمانی لەبارەی بوونی ئاردی ژەهراوییەوە ڕایگەیاند، بەدواداچوون دەکەن…
Total
0
Share