ئاژەڵدۆستانی هەولێر: مامۆستایانی ئایینی فەتوای راگرتنی تیکتۆک دەربکەن نەک کوشتنی سەگی بێلانە

ژمارەیەک ئاژەڵدۆست، لەشاری هەولێر لەبەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان دژی کوشتنی سەگی بێلانە گردبوونەوە.

نوێنەری ئاژەڵدۆستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کوشتنی سەگ کارێکی نەشیاوە و نابێت ئەنجامبدرێت، چونکە ئەو کردارە چارەسەری گرفتی گەستنی مرۆڤ لەلایەن سەگەوە ناکات، بەڵکو دەبێت لە شەڵتەردا و بەڕێگەی زانستی سەگەکان نەزۆک بکرێن و دووبارە بگەڕێندرێنەوە سەر شەقام.

باسی لەوەشکرد، “دەڵێن سەگی بێلانە زیانی هەیە و فەتوای کوشتنیان دەردەکەن، ئۆتۆمبێل و ماتۆڕیش زیانیان هەیە و خەڵک دەکوژن، پێویستە مامۆستایانی ئایینی فەتوای راگرتنی تیکتۆک دەربکەن کە رۆژانە سەگێکە و لەنێو ماڵەکانمان پەلاماری خێزانەکانمان دەدات، نەک کوشتنی سەگی بێلانە”.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share