دەلیل جەمال: کۆدی “ئێمە خۆمان رکابەری خۆمانین”

دەلیل جەمال، نووسەر و رۆژنامەنووس لە وتارێکدا دەڵێت، لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، سەرۆکی یەکێتی وتی کەس رکابەرمان نییە، تەنها پارتی نەبێت.هەرلەوکاتە، تەواوی هێزەکانی تری کردە دەرەوەی بازنەی رکابەری، چونکە لەهەڵبژاردنەکانی پێشووتر، پارتی یەکێتی خستبووە گۆشەیەکی بچووک و مەساحەیەکی کەمی بانگەشە و بە هێزە بەهێزەکانی ترەوە مەشغوڵی دەکرد.

سەرۆکی یەکێتی لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تەواوی هاوکێشەکەی گۆڕی و لەبەردەم پارتیدا وەستا و وەک رکابەرێکی هاوتا و چوویەناو مەساحە و پانتایی و جوگرافیای قەڵەمڕەوی پارتی، بەمەش یەکێتی ئامانجی خۆی پێکاو دواجار ستۆپی بەپارتی کرد

ئێستا لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، سەرۆکی یەکێتی لەیەکەم وتاری فەرمیی بانگەشەدا چەند کۆدێکی تازە و پڕ ماناداری خستە ناو بانگەشەوە، یەکێک لەو کۆدانە کۆدی(کەس رکابەرمان نییە، خۆمان نەبێت) خۆمان رکابەری خۆمانین، کۆدێکی نوێ و پڕە لە مانا و مەخزای قوڵی ستراتیژی  لەڕووی چۆنایەتییەوە. کە پێموایە ترێندی پڕبەهای ئەمجارەی بانگەشەی سەرۆکی یەکێتییە، هەڵبەت ئەم کۆدە لەڕووی چەندایەتییەوە نییە هێندەی کۆدێکی چۆنایەتییە .

ئەم جۆرە لەبانگەشە، لەقاڵبدانی تەواوی ئەوانی ترە، واتە هیچ هێزێک سوود لە تاقە و توانای یەکێتی نابینێت، یەکێتی نابێتە سەکۆی وەڵامدانەوەی ئەوانی تر، هێندەی پانتاییەکی کراوەیە بۆ پرسیاری یەکێتی و وەڵامی یەکێتی خۆی، دوور خستنەوەی ئەوانی تر لە رکابەریی یەکێتی هەنگاوێکی گەورەیە، بەتایبەت دورخستنەوەی پارتی لەناو رکابەری و بازنەی بانگەشەی هەڵبژاردنەکەی. ئەمەش پەیامێکی روونە کە یەکێتی لە عێراقی دوای هەڵبژاردن، ژمارەیەکی گەورەیە لەڕووی چۆنایەتی و چەندایەتییەوە.

سەرۆکی یەکێتی بەدوو هەنگاو توانی یەکێتی لەناو رکابەری و ململانێ لابەلاکان رزگاربکات، جاران یەکێتی خەریکی وەڵامدانەوەی کۆمەڵێک وردە لیست بوو، هەنگاوی یەکەم سەرکەوت و توانی هاوتای پارتی و رکابەری پارتی خۆی وێنابکات، ئێستاش کۆتایی بەم رکابەرییە هێناو لەناو بازنەیەکی گەورەتر تەراتێن دەکات، یەکێتی خۆی رکابەری خۆیەتی مانای هەیە.

واتە یەکێتی خۆی پرسیارە و خۆیشی وەڵامە، پەیامی یەکێتی بۆ خەڵک و جەماوەری خۆیەتی، یەکێتی لەسەروو قسە و بانگەشەی ئەوانی ترە، خۆسازدانە بۆ عێراقی دوای هەڵبژادن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان: ساڵی داهاتوو مووچەی مانگی 11 و 12ی ئەمساڵ خەرجدەکرێن

بەپێی زانیارییەکان، مووچەی مانگی 10ی ئەمساڵ پێش سەری ساڵ دابەشدەکرێت و دوو مووچەکەی دیکەش ساڵی داهاتوو خەرجدەکرێن. سەرچاوەیەک…
Total
0
Share