عێراق دوای 30 ساڵ بەشداریی لە پێشانگایەکدا دەکاتەوە

وەزارەتی رۆشنبیریی و گەشتوگوزاری عێراق دوای 30 ساڵ بەشداریی لە پێشانگایەکی نێودەوڵەتی تایبەت بە گەشتوگوزار دەکاتەوە.

وەزارەتی رۆشنبیریی و گەشتوگوزاری عێراق بە نوێنەرایەتی وڵاتی عێراق بەشداری لە پێشانگایەکی جیهانی تایبەت بە گەشتوگوزار و شوێنەوارە گەشتیارییەکان کرد بە ناونیشانی “فیتور” کە لە شاری مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا بەڕێوەچوو.

شاندەکەی وڵاتی عێراق ئاماژەیان بەوەداوە، کە بڕیاری بەشداریکردنیان وەک وەزارەتی رۆشنبیریی و گەشتوگوزاری عێراق لە پێشانگای “فیتور”دا، لەسەر داواکاری محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بووە، کە مەبەستی سەرەکی بەهێزکردنی پەیوەندییە بازرگانیی و گەشتیارییەکانی عێراق و ئیسپانیایە.

دەشڵێن، لە درێژەی پێشانگاکەدا چەندین شوێنی تایبەت بە وڵاتی عێراق نمایشکراون تا گەشتیاران و سەردانیکەرانی پێشانگاکە زانیاریی لەبارەوە بزانن و لە داهاتوودا سەردانییان بکەن.

پێشانگای “فیتور” پێشانگایەکی گەشتووگوزاری نێودەوڵەتییە، لە شاری مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا بەڕێوەدەچێت و ماوەی چوار رۆژ دەخایەنێت، ئەمساڵیش وڵاتی عێراق دوای 30 ساڵ دووبارە بەشداری پێشانگاکەی کردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن: داوای چاودێری نێودەوڵەتیمان نەرکردووە بۆ هەڵبژاردنەکان بەڵکو داوای سەرپەرشتیمان کردووە

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی کانونی دووەم ئاشکرایکرد نوێنەرانی وڵاتان بۆ سەرپەرشتیی هەڵبژاردنەکان بانگهێشتکراون نەک بۆ…
Total
0
Share