سودانی سەردانەکەی بۆ ئیمارات هەڵوەشاندەوە و داوای لێبوردنی کرد

بڕیاربوو ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی بە سەردانێک بگاتە ئیمارات، بەڵام بە هۆکارێکی نادیار هەڵیوەشاندەوە.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، بڕیاربوو ئەمڕۆ دووشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە مەبەستی بەشداریکردن لە لوتکەی جیهانی حکومەتەکان بگاتە ئیمارات.

ئاشکراشیانکرد، سودانی سەردانەکەی هەڵوەشاندووەتەوە و داوای لێبوردنی لە سەرۆکی وڵاتەکە کردووە، بەڵام تا ئێستا هۆکارەکەی ئاشکرا نەکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆبوونەوەی لایەنی عێراقی، هەرێمی کوردستان و تورکیا لەبارەی نەوتی هەرێمەوە دەستیپێکرد

کۆبوونەوەی شاندی هەرسێ لایەنی عێراقی، هەرێمی کوردستان و تورکیا لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە…
Total
0
Share