دۆناڵد ترەمپ بۆ دواجار كۆشكی سپی جێهێشت

كۆشكی سپی ئەمریكا

سەرۆكی ماوە تەواوبووی ئەمریكا بۆ دواجار كۆشكی سپی جێهشێت.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ماوە تەواوبووی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا (كەمێك پێش ئێستا) كۆشكی سپی بەجێهێشت.

بەپێی دەستور و ڕێوشوێنە یاساییەكانی ئەمریكا دوای هەڵبژاردن لە 3ی تشرینی دووەم و دواتریش یەكلابوونەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان، ڕۆژی 20ی كانونی دووەم دیاریكراوە بۆ ماڵئاوایی سەرۆكی ماوە تەواوبوو و سوێندخواردن و دەستبەكاربوونی سەرۆكی نوێی هەڵبژێردراو.

بڕیاریشە هەر ئەمڕۆ كاتژمێر 8 بەكاتی كوردستان جۆ بایدن، سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا سوێندی یاسایی بخوات و وەك سەرۆكی ئەو وڵاتە دەستبەكاربێت.

دوێنێ ترەمپ وتاری ماڵئاوایی خۆی لە ڤیدیۆیەكی 20 خولەكیدا بڵاوكردەوە و تیایدا باسی لە دەستكەوتەكانی كابینەكەی كرد و وتی، “ئابوری و پێگەی ئەمریكامان بەجۆرێك بەهێز كرد كە لە مێژوودا وێنەی نەبووە”.

بابەتی پێشتر

ڕیبێری لە ئیتاڵیاوە پەیامێک ئاڕاستەی لیرۆی سانێ و داڤید ئالابا دەکات

بابەتی دواتر

تەندروستیی جیهانی: جۆرە بەریتانیەكەی كۆرۆنا گەیشتووەتە 60 وڵات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share