پسپۆڕێكی نەشتەرگەریی سنگ، دڵ و بۆرییەكانی خوێن لەبارەی ئەو هۆكارانەی كە دەبنە هۆی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ هۆشداریی دەدات.
زیرەك ئەنور گیب پسپۆڕی نەشتەرگەری سنگ و دڵ و بۆرییەكانی خوێن رایگەیاند، كۆمەڵێك هۆكار هەن كە دەبنە هۆی تووشبوون بە جەڵتەی سییەكان و بەهۆشییەوە مەترسیی لەسەر ژیانی كەسی تووشبوو دروستدەکات.
هۆكارەكانیش بریتیین لە:
– كەمی جووڵە: وەك لە جێگا كەوتنی زۆر یان گەشتی دوور و درێژ بە فڕۆكە یان ئۆتۆمبێل و دانیشتن بۆ ماوەیەكی زۆر بە بێ جووڵان.
– بوونی هەندێك باری تەندروستی وەك: نەخۆشی دڵ، شێرپەنجە، ئەنجامدانی نەشتەرگەری بەتایبەتی نەشتەرگەری دوور و درێژ و نەجووڵانی دوای نەشتەرگەری، ئەو نەخۆشیانەی خوێن مەیین زیاددەكەن وەك كەمی فاكتەرەكانی دژەمەیین لە خوێندا، هەروەها تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆڕۆنای تازە مەترسی گیرانی خوێنبەرەكانی سی زیاددەكات.
– جگەرەكێشان.
– قەڵەوی.
– چارەسەری هۆڕمۆنی.
– سكپڕی.