بووەتە مەترسیی بۆ ئەمریکییەکان.. ڤایرۆسی ئیفلیجیی منداڵان لە ئاوەکانی نیویۆرکدا هەیە

ڤایرۆسی ئیفلیجیی منداڵان لە ئاوەکانی نیویۆرکدا تۆمارکراوە، دەسەڵاتی تەندروستیی ئەمریکاش باس لەوەدەکات دەکرێت مەترسیبێت بۆسەر هاوڵاتییانی ئەمریکا بەتایبەت کە ژمارەیەک تووشبوو تۆمارکراوە کە لەپێشتردا ڤاکسینی نەخۆشییەکەیان وەرنەگرتووە.

دەسەڵاتی تەندروستیی نیویۆرک ئاشکرایکردووە، بە ئەگەری زۆر بوونی ڤایرۆسی ئیفلیجیی منداڵان لە ئاوەکانی نیویۆرکدا هۆکارە بۆ تووشبوونی خەڵک بە نەخۆشییەکە.

دکتۆر ماری تی هەماهەنگیکاری تەندروستی لە ویلایەتی نیویۆرک دەڵێت، دەرکەوتنی ڤایرۆسی ئیفلیجیی منداڵان لە ئاوەکانی نیویۆرک جێی نیگەرانییە.

هەروەها ئاشکرایکردووە، مەترسییەکان لەسەر خەڵکی ئەمریکا و ویلایەتی نیویۆرک بەتایبەتی زۆر جدیین، بەڵام ڕێگری لێکردنی ئاسانە، با بچن ڤاکسینی دژە ڤایرۆسەکە وەربگرن.

دەشڵێت، “داواتان لێدەکەم ئێستا بچن ڤاکسین وەربگرن، ئەمە دەکرێت زەنگێکی ئاگادارکردنەوەی مەترسی بێت بۆ هەموومان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

‏200 عو‌مره‌كارى كورد له‌ مه‌ككه‌ن.. تووشبووی گۆڕاوى ئۆمیكرۆن له‌ سعودیه‌ تۆماركرا

له‌ سعودیه‌ یه‌كه‌م حاڵه‌تى تووشبووى گۆڕاوى ئۆمیكرۆن تۆماركرا، لەكاتێكدا ‏زیاتر له‌ 200 عو‌مره‌كارى كورد له‌و وڵاته‌ن بۆ به‌جێگه‌یاندنى…
Total
0
Share