وەزیری بازرگانی هەرێم: لە ئایندەیەکی نزیکدا سەردانی بەغداد دەکەین

 

دوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆی شاندی وەزارەتی پیشەسازیی عێراق و وەزارەتی بازرگانیی هەرێم، ڕایانگەیاند کە بڕیاری هەماهەنگی تەواوی نێوان هەردوولا درا لە پەرەپێدانی کەرتی پیشەسازی و جێبەجێکردنی بڕیارەکان لە هەرێمی کوردستان و سەرتاسەری عێراق.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا کەمال موسلیم و مونهەل عەزیز ڕایانگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا سەرجەم پرسەکانی نێوان هەردوولا تاوتوێکران، لەوانە شارە پیشەسازییەکان و ئەو گەشەپێدانی پیشەسازیی لە هەرێمی کوردستان و عێراق و ئاگاداربوون لە بڕیارەکان لە هەرلایەکەوە بێت.

کەمال موسلیم وتیشی، “سەرجەم کێشە و گرفتەکانی کەرتی پیشەسازی و داواکارییەکانی پیشەسازیی هەرێممان خستووەتە بەردەم وەزارەتی پیشەسازیی عێراق”.

ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئەمڕۆ بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەشمان لە وەزارەتی پیشەسازیی عێراق و وەزارەتی پیشەسازیی هەرێمدا تاوەکو چاودێری کارەکانی هەردوولا بکات و دواتر ڕاپۆرتی خۆیان ڕادەستیی وەزارەتی پیشەسازیی دەکەن.

وەزیری پیشەسازیی هەرێم ڕاشیگەیاند کە لە ماوەیەکی نزیکدا لیژنەیەکی وەزارەتمان سەردانی بەغداد دەکات بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانەی کە ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەکەدا دراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چێشتخانەکان جۆرێک شروب بۆ ناو خواردنەکانیان بەکاردەهێنن تەندروستیش هۆشداریدەدات

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی راپەڕین هۆشداری دەداتە سەرجەم خواردنگە و چێشتخانەکان کە هەر شوێنێک شروب بەکاربهێنێت بۆ سوورکردنەوەی خواردنەکان…
Total
0
Share