بە گوێرەی ئامارەکانی هەسەدە، 98 چالاکیی جۆراوجۆر دژی گرووپە چەکدارەکانی داعش ئەنجامدراون لەماوەی ساڵی 2024دا.
هەر بە گوێرەی ئامارەکان، هێزەکانی سوریای دیموکراتیک، لەو چالاکییانەدا، 17 چەکداری داعشیان کوشتووە کە شەشیان سەرکردە بوون لە گرووپەکە و 278 چەکداریشیان دەستگیرکراون.
لەلایەکی دیکەوە، 43 چالاکی تیرۆرستی داعش پووچەڵکراوەتەوە و 113 هێرش و پەلاماریی چەکدارەکان تۆمارکراوە.
لەگەڵ ئەوانەشدا، کۆنتڕۆڵکردنی بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنی و ئەو کەرەستانەی کە لە درووستکردنی تەقەمەنیدا بەکاردەهێنرێن.
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئاماژەی بەوەشکردووە، هێزەکانیان توانیویانە سەرکەوتووبن لە کەمکردنەوەی هەڕەشە و مەترسییەکانی گرووپەکە لە سنوورەکانیان.
باسی لەوەشکردووە، بەشێک لە چالاکییەکان بە هاوبەشی و هەماهەنگی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش ئەنجامدراون.
دەشڵێت، هێزەکانمان هەزاران شەهدید و برینداری داوە لە پێناو پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە و جیهان لە مەترسییەکانی تیرۆر و هێرشە بەردەوامەکانی تورکیا و ئەو گرووپانەی لەلایەن ئەو وڵاتەوە پاڵپشتی دەکرێن.