ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەکرێت

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە 21ـی حوزەیران، مووچەی مانگی ئایاری مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەشدەکرێت کە گرێبەستن و تەمویلی مووچەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆیە.

هاوکات دابەشكردنی مووچەی ئەو فەرمانبەرانە تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممە 25ـی حوزەیران بەردەوامدەبێت.

هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لە هەمانکاتدا مووچەی مانگی ئایاری سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەشدەکرێت کە لە دوای 1ـی تەمموزی 2024ـەوە بە شێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون و شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆیە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share