کەشناسیی هەرێم: لە حاجی ئۆمەران 18 سانتیمەتر بەفر باریووە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، زۆرترین بەفر لە هەرێمی کوردستان لە ناوچەی حاجی ئۆمەران باریووە کە 18 سانتیمەتر بووە و کەمترینیش لە چەمکانێ و ئامێدی بووە کە یەک سانتیمەتر بووە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە رێژەی بەفربارین هەندێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، لە حاجی ئۆمەران 18 سانتیمەتر و لە پێنجوێن 11 سانتیمەتر و لە مێرگەسور 7 سانتیمەتر و لە یاخسەمەر 4 سانیتمەتر  بەفرباریووە.

هاوکات، لە چۆمان 3 سانتیمەتر و چوارتا و کانی ماسی دوو سانتیمەتر و لە ئامێدی و چەمکانێ کەمترین بەفربارین هەبووە و تەنها یەک سانتیمەتر بەفر باریووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دڵشاد عومەر: هیچ سزایەکمان بۆ مامۆستایان دانەناوە بۆ بەشدارینەکردنیان لە پرۆژەی هەژماری من

بەڕێوبەری پەروەردەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “هیچ سزایەکمان بۆ مامۆستایان دانەناوە بۆ بەشدارینەکردنیان لە پرۆژەی هەژماری من”. دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری…
زیاتر ببینە

سه‌رۆكی په‌رله‌مان زانیاری له‌باره‌ی دۆخی ته‌ندروستيی كازم فاروق ئاشكراده‌كات

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، نوێترین زانیاریی لەبارەی دۆخی تەندروستی د. كازم فاروق ئاشكرادەكات و ڕاشیدەگەیەنێت، ناوبراو هێشتا ئەندامی پەرلەمانە…
Total
0
Share