مارکۆ رۆبیۆ پاڵپشتی ئەنجومەنی پیرانی بەدەستهێنا بۆ بوون بە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا

مارکۆ رۆبیۆ، یەکەم کاندیدی پەسەندکراوی ترەمپە بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە دوای ئەوەی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکای بەدەستهێنا.

مارکۆ رۆبیۆ، یەکێک بووە لەو کانیدانەی کەمترین قسەی لەسەر بووە لەماوەی رابردوودا و لە دەنگدانی ئەنجومەنی پیرانیشدا دەنگی هەموو ئەندامانی کۆنگرێسی بەدەستهێنا.

هەفتەی رابردوودا، لە کۆنگرێس نزیکەی پێنج کاتژمێر روونکردنەوەیدا لەسەر پلانەکانی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا لە چوار ساڵی داهاتوودا و قسەی لەسەر تەواوی پرسەکان کرد، یەکێک لەو پرسانەش پرسی کورد بوو و رایگەیاند پێویستە ئەردۆغان ئەوە بزانێت کە نابێت گواستنەوەی دەسەڵات لە ئەمریکا بە هەلێک بۆ هێرشکردنە سەر کوردەکان لە سوریا ببینێت یاخود هەر کارێک بکات ببێتە مایەی توندوتیژی.

مارکۆ رۆبیۆ ئاماژەی بەوەشکرد، دۆخی سوریا کاریگەری لەسەر ناوچەکانی دەوروبەری و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێت، هەر بۆیە هێزەکانمان لە سوریا دەمێننەوە و پاڵپشتی هێزە کوردییەکان دەکەین، چونکە دەستبەرداربوونمان لە هاوبەشەکانمان لێکەوتی خراپی لێ دەکەوێتەوە.

جەختیشیکردەوە، هێزە کوردییەکان قوربانییەکی زۆریان داوە و رۆڵی گرنگ و گەورەیان هەبووە لە پاراستنی ئاسایشی جیهان لە ساڵانی رابردوودا و ئێستادا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران: هێشتا بڕیارمان نەداوە بەشداریی دانوستان بکەین

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەکە هێشتا بڕیاری بەشداریکردنی لە خولی نوێی دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا، نەداوە. ئیسماعیل بەقائی،…
Total
0
Share