نرخی هەر سێ جۆرەكەی بەنزین لە سلێمانی دابەزی و وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی دەڵێت، “لە ئێوارەی ئەمڕۆوە هەر سێ جۆرەكەی بەنزین 25 دینار دابەزیوە.
بەهمەن شێخ قادر وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە كاتژمێر 4ی ئێوارەی ئەمڕۆوە هەر سێ جۆرەكەی بەنزین، نۆرماڵ، موحەسەن، سۆپەر 25 دینار دابەزی.
وتیشی، “دابەزینی نرخەكەی بەهۆی بوونی بەرهەمێكی زۆری بەنزینە و خواستیش لەسەری كەمیكردووە و بەو هۆیەوە بڕیاری دابەزاندنی نرخەكەی دراوە”.