قوباد تاڵەبانی: کەسوکاری شەهیدان لە هەموو کەس زیاتر مافیان بەسەر یەکێتییەوە هەیە

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، “یەکێتی هێزی تۆیە، حزبی شەهیدانە و خانەوادە و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدانیش، لە هەموو کەس زیاتر مافیان بەسەر یەکێتییەوە هەیە”.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، لە کۆبوونەوەم لەگەڵ کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان لە هەولێر، سەرسامبووم بەو هەموو دڵسۆزی و پەرۆشییەیان بۆ سەرخستنی یەکێتی. پێکەوە گفتوگۆمانکرد لەبارەی کاریگەریی و رۆڵی یەکلاکەرەوەی یەکێتی لە چارەسەرکردنی کێشەکان و بەدیهێنانی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان.

دەشڵێت، جەختمان کردەوە کە بۆ بەهێزترکردنی پێگەی هەرێمی کوردستان و باشترکردنی دۆخی ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستان و چارەسەکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد، پێویستە هەموو لایەکمان هەوڵی تەواو بدەین تا زۆرترین دەنگ بۆ یەکێتی کۆبکەینەوە و پێگەی یەکێتی زۆر لە ئێستا بەهێزتربکەین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریکا لەبارەی بۆردومانی کەمپی مەخمورەوە هۆشداریداوەتە تورکیا

نوێنەری ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایدەگەیەنێت، هۆشداریدانداوەتە تورکیا ئەگەر هاوڵاتییانی مەدەنی لە کەمپی مەخمور بکاتە ئامانج، ئەوە پێشێلی…
Total
0
Share