دوو ئۆتۆمبێل لە بەفردا گیریانخواردبوو رزگاركران

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی چۆمان رایدەگەیەنێت، دوو ئۆتۆمبێل لە بەفردا لە پرڕێ گیریانخواردبوو لەلایەن تیمەكانی گەشتوگوزاری چۆمانەوە رزگاركران.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی چۆمان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ دووشەممە ئاگادار كراینەوە كەوا دوو ئۆتۆمبێل لە پرڕێ لە بەفردا گیریانخواردووە و دوای ئاگاداركردنەوە دوو تیمی بنكەی بەرگریی شارستانیی چۆمان دەرچوون بۆ شوێنی رووداوەكە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بەر لە گەیشتنی تیمەكانمان ئاگاداركراینەوە لەلایەن تیمەكانی گەشتوگوزاری چۆمان ئۆتۆمبێلەكان بە تەواوی سەرنیشینەكانیانەوە رزگاركراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا: لە رووماڵکردنی سەردانەکەی سەرۆکی حکومەت بۆ هەڵەبجە جیاکاری لەنێوان رۆژنامەنووسان کرا

لە سەردانەکەی ئەمڕۆی سەرۆکی حکومەت بۆ پارێزگای هەڵەبجە جیاوازی لەنێوان دەزگاکانی راگەیاندن کرا و رێگا بە هەندێک دەزگا…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: بەبێ سیستمی بایۆمەتری هەرگیز حكومەتی عێراق مووچەی نەدەدا بە هەرێمی كوردستان

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەبێ سیستمی بایۆمەتری هەرگیز حكومەتی عێراق مووچەی بۆ هەرێمی كوردستان نەدەنارد. قوباد تاڵەبانی،…
Total
0
Share