“چارەكە ملیۆنێك” كارتۆن دەرمانی قاچاغ لە بەغداد دەستی بەسەرداگیرا

وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەست بەسەراگرتنی كۆگایەكی ساختە “وهمی” لە بەغداد رادەگەیەنێت كە 250 هەزار كارتۆن دەرمانی دزەپێكراوی تیادایە.

وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، پرۆسەكە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ریشەكێشكردنی تاوانی رێكخراو/ رەسافەوە ئەنجامدراوە و دەركەوتووە دەرمانەكانی ناوی ناچێتە ناو چوارچێوەی مەرجەكانی وەزارەتی تەندروستی.

ئاشكراشیكرد، لەلایەن تیمی بەڕێوەبەرایەتییەكەوە سێ كەس بە تۆمەتی بەشداربوون لەو تاوانەدا دەستگیركراون.

وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەشیدا، لێكۆڵینەوەی یاسایی پێویست بەرامبەر تۆمەتباران دەستیپێكردووە.

ناوبەناو لەلایەن دەسەڵاتدارانی عێراقەوە دەرمانی دزەپێكراو، بەسەرچوو یاخود دانراو لە شوێنی نەگونجاو دەستی بەسەردادەگیرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share