رێبوار کەریم رایدەگەیەنێت، بەشداریم لە پڕۆسەیەکی دیموکراسی کردووە و دوو جار بردوومەتەوە، مولاکەمەش دووجار بیبەیتەوە بە براوە حسابیت.
رێبوار کەریم، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەوەی کە ئەو هێزە سیاسییە رکابەرە بەرامبەر من کردی، لە ناشیرین ناشیرینتربوو.
وتیشی، پارتی سەلماندی کە لەژێر هیچ بارودۆخێکدا شایەنی گۆڕان نییە، بەڵام دەبێت باش بزانێت، بەم نەگۆڕانەی لەمە خراپتری بەسەردێت.
ئەوەشی خستەڕوو، هەمووان باش ئەوە دەزانن کە من بەدوای دەسەڵات و کورسییەوە نیم، بەشداریم لە پڕۆسەیەکی سیاسی کردووە و دوو جار بردوومەتەوە، مولاکەمەش دووجار بیبەیتەوە بە براوە حسابیت.