جۆ بایدن لە کۆتا رۆژی سەرۆکایەتییەکەیدا کۆمەڵێک بڕیاری لێبوردنی دەرکرد، کە یەکێکیان بۆ چالاکوانێک بوو کە کۆچیدواییکردووە.
جۆ بایدن یەکێک بوو لەو سەرۆکانەی ئەمریکا کە زۆرترین بڕیاری لێبوردنی لە ماوەی دەسەڵاتەیەکدا دەرکردووە، ئەمەش رووبەڕووی رەخنەی زۆری کردووەتەوە.
جۆ بایدن لە کۆتا رۆژی سەرۆکایەتییەکەدا ژمارەیەک بڕیاری لێبوردنی دەرکرد، کە لەناویاندا چالاکوانی رەشپێست مارکۆس گارفی هەبوو، کە لە ساڵی 1923 تاوانبار کرا و لە ساڵی 1940 کۆچی دواییکرد.
گارفی بە یەکەم ئەمریکی رەشپێست هەژماردەکرێت کە بزووتنەوەی جەماوەری دروستکرد، لە ساڵی 1923 بە تاوانی بەکارهێنانی پۆستە بەمەبەستی هەڵخەڵەتاندنی خەڵك سزای پێنج ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا.
بڕیاری لێخۆشبوون لەو چالاکوانە لەلایەن کۆنگرێسەوە داواکرابوو و بایدنیش لە کۆتا رۆژی کارکردنیدا پەسەندی کرد.
دارین چامپرز، راڤی راگبیر و لیۆنارد سکوت بەشێکی دیکە بوون لەو کەسانەی کە بڕیاری لێخۆشبوونەکەی بایدن گرتنیەوە.