وەزیری ژینگەی عێراق بۆ چارەسەری كێشەی ژینگەی تانجەرۆ لە سلێمانییە.
لەیلا عومەر، سەرۆكی شارەوانی سلێمانی دەڵێت، “كۆبوونەوەی ئەمڕۆمان بەسەرپەرشتیی وەزیری ژینگەی عێراق و ستافی یاوەری و لێپرسراوانی لایەنە پەیوەندیدارەكان تایبەت بە بابەتی چارەسەركردنی كێشەی تانجەرۆ و ژینگەی ناوچەكەیە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، بە بەشداریی پسپۆڕانی بوارەكە تاوتوێی ئەو رەهەندانە كران و دەستبەجێ لیژنەیەك دروستكرا كە لیژنەكە پێویستە لە ماوەیەكی كەمدا دەرئەنجام و راسپاردەكان پێشكەشبكەن.