وێنە.. تا ئێستا ناسنامەی ڕوفاتێکی دۆزراوە لە هەڵەبجە دیار نییە

چەند ڕۆژێک پێش ئێستا ڕوفاتێک لە شاخی شنروێ لە هەڵەبجە دۆزرایەوە، بەهۆی کۆنی ڕوفاتەکەوە ناسنامەی دیار نەبوو.

لەسەر ئەو پرسە بەرزان عوسمان، بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەڵەبجە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “تەرمەکە هەڵگیراوەتەوە و نێردراوە بۆ پزیشکی دادوەری هەڵەبجە، بەڵام بەهۆی کۆنی ڕوفاتەکەوە و نەبوونی هیچ داواکارییەک لەسەر ونبوونی کەسێک ناتوانرێت ناسنامەی دیاری بکرێت”.

پۆلیسی هەڵەبجە دەڵێت، “تا ئێستا هیچ داوایەکمان لێنەکراوە بۆ دۆزینەوەی کەسێکی ونبوو، بۆیە لە نە بوونی حاڵەتێکی وا ناتوانرێت لێکۆڵینەوەی ورد دەستپێبکات بۆ دۆزینەوەی ناسنامەی”.

شاخی شنروێ لەماوەی ٤٠ ساڵی ڕابردوودا شاهیدی چەندین شەڕبووە لەوانە شەڕی نێوان عێراق و ئێران، چونکە سوپای پاسداران چەندجارێک هەوڵیدا لە سنوری هەڵەبجە و بەنداوی دەربەندیخانەوە چەند ناوچەیەکی دیکە کۆنترۆڵبکات.

بابەتی پێشتر

مافی مرۆڤ لە عێراق: لە ساڵی ڕابردوودا خۆکوشتن بەرزبووەتەوە بۆ 644 حاڵەت

بابەتی دواتر

فەرمی.. ئەڵمانیا و لۆوڤ جیادەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی دوایین ئاماری گیانلەدەستدان و بریندارەکانی تەقینەوەکە بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی دوایین ئاماری قوربانییەکانی ڕووداوی تەقینەوەی غاز لە ماڵێکی گەڕەکی کازیوەی سلێمانی بڵاودەکاتەوە، کە سەرجەمیان…
Total
0
Share