لەسەر رێگای هەورامان – خورماڵ ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و سێ کەس برینداربوون

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، لەسەر رێگای هەورامان ئۆتۆمبێلێکی جۆری “تۆیۆتا لاندکرۆزەر” وەرگەڕا و شۆفێرەکەی و دوو سەرنشین برینداربوون و بۆ نەخۆشخانە گواسترانەوە.

رووداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر رێگای هەورامان – خورماڵ نزیک گوندی (بەڵخە) روویداوە کاتێک، ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا لاندکرۆزەر کە بە ئاڕاستەی قەزای خورماڵ رۆیشتووە وەگەڕا، بەهۆیەوە شۆفێرەکەی و دوو سەرنشین کە لەگەڵیدابوون برینداربوون .

هاتوچۆی هەڵەبجە دەڵێت، “بریندارەکان بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پێویست گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە دەستیپێکردووە، بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی رووداوەکە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: دواخستنی هەڵبژاردن زیانی گەورە بە پێگە و شەرعییەتی دامەزراوەكانی هەرێم دەگەیەنێت

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران لە كۆبوونەوەی لەگەڵ جێنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق نیگەرانی…
Total
0
Share